Kotal petrol station بەنزینخانەی كۆتەڵ

  • Home
  • Iraq
  • Dukan
  • Kotal petrol station بەنزینخانەی كۆتەڵ

Kotal petrol station بەنزینخانەی كۆتەڵ بەنزینخانەی كۆتەڵ باشترینە لە ڕووی کوالیتی و ھەرزانیی?

08/08/2026
بەڵگەی پشكنینی بەنزینی هاتووی ئەمڕۆ نۆرماڵ و محسن دەرجەیەك. محسن ئۆكتانی ٩٥ و نۆرماڵ ئۆكتانی ٩٢. ئەوەی شارەزایی هەبێت لە...
08/08/2026

بەڵگەی پشكنینی بەنزینی هاتووی ئەمڕۆ نۆرماڵ و محسن دەرجەیەك. محسن ئۆكتانی ٩٥ و نۆرماڵ ئۆكتانی ٩٢. ئەوەی شارەزایی هەبێت لەبواری سوتەنیدا دەزانێت شازە. ئێمە هەمیشە بەبەڵگە قسەدەكەین و بەردەوام بەڵگەكان لای خۆمان دەپارێزین. بەنزینی ئێمە دوو جۆر پشكنینی بۆ دەكرێت دووجار ئۆكتان و كوالیتی واتە پێكهاتە.

ئاگادارییەک لە بەنزینخانەی کۆتەڵەوەبەڕێزان، هاووڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویست، ئێمە لە بەنزینخانەی کۆتەڵ لەماوەی ١٢ ساڵی ڕ...
05/08/2026

ئاگادارییەک لە بەنزینخانەی کۆتەڵەوە
بەڕێزان، هاووڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویست، ئێمە لە بەنزینخانەی کۆتەڵ لەماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوو بە ئەمانەت و ویژدانەوە کارمان کردووە، باشترین جۆری بەنزین و گازمان بۆ کڕیارەکانمان دابین کردووە و بە تەحەداوە تا ئەم ساتە بەنزینخانەی کۆتەڵ باشترین بەنزینخانەیە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، و ئەوەشمان بە بەڵگە سەلماندووە.
ئەو شتانەی باسی دەکەین تەنها قسە نییە، بەڵکو ئێمە ڕۆژانە پشکنین بۆ ئەو بەنزین و گازە دەکەین کە دەیهێنین، ئەوە جگە لەوەی بەردەوام لیژنەی سوتەمەنیی ناحیەی سورداش و قەزای دوکان پشکنین بۆ بەنزینخانەکەمان دەکەن.
لێرەوە ڕادەگەیەنین:
* هەر کەسێک یان پەیجێک بەناڕەوا و بێ بەڵگە ناوی بەنزینخانەی کۆتەڵ بهێنێت، بەدڵنیاییەوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین، دەیدەین بە دادگا و داوای زۆرترین بڕی قەرەبووی لێ دەکەینەوە.
* دوێنێ دوو پەیج کە هی یەک دوو کەسن و مەرامیان دیارە، هەواڵێکی نادروستیان لەسەر بەنزینخانەی کۆتەڵ بڵاو کردووەتەوە؛ ئێمە هەموو بەڵگەکانمان کۆکردووەتەوە و ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەریان دەگرینەبەر.
* هەر شۆفێرێکی ئازیز گلەیییەکی هەبێت، با بە بەڵگە و پشکنینی فەرمی بسەلمێنێت کە ئۆتۆمبێلەکەی بە سووتەمەنیی ئێمە تێکشکاوە، نەک بە قسەی بێ بەڵگە؛ ئەگەر لە پشکنیندا کێشە لە سووتەمەنییەکەماندا دەرچوو، ئەوا ئێمە بە تەواوی ئامادەین قەرەبووی بکەینەوە.
دووبارەی دەکەینەوە، ناوزڕاندنی بەنزینخانەی کۆتەڵ بێ بەڵگە و بێ هۆکار بێباکانە تێپەڕنابی و ڕێکاری یاسایی لەسەر هەر کەسێک بێت دەگیرێتەبەر.

Address

Dukan

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kotal petrol station بەنزینخانەی كۆتەڵ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category