نوسينگەی شۆفێری شارەزا

نوسينگەی شۆفێری شارەزا شارەزایی متمانەو دڵنیای
📞 07701906601
📞 07507883432
📞 07719706971

په‌یجی فه‌رمی نوسینگه‌ی شاره‌زا(بۆفێربونی شۆفێری)
(ژنان و پیاوان)
ناونیشان: سلێمانی - نزیك یاریگای چیا خوار مزگه‌وتی ملا عبدالكریمی مدرس

07701906601 07507883432

15/09/2026

#مۆڵەتی-شۆفێری

12/09/2026

ئاگادارییەک لەبەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم هاوڵاتییان

وەک بەڕێزتان ئاگادارن لە ماوەکانی ڕابردوودا زۆرێک لە خەڵک بەهۆی لۆدی زۆر لەسەر ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی نەیان ئەتوانی کۆدی سەردانیکردن بۆ بەشی مۆڵەت وەربگرن، وەک ئەرکی خۆمان بەردەوام بەدوای چارەسەردا دەگەڕێین تاهاوڵاتییان بتوانن بە ئاسانی و بێ کێشە سەردانمان بکەن و ئێمەش بەخۆشحاڵییەوە مامەڵەکانیان بۆ بەڕێ بکەین.

پاش بەدواداچوون و خوێندنەوە بۆ داتاکانی پێشووتر کە داواکاری ئەنجام دراوە بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن، لە رۆژی شەممەوە ۱۲/۹/۲٠۲٦ هاوڵاتی لەکاتی پڕکردنەوەی ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە بۆ وەرگرتنی کۆدەکە پێویستە پابەندی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بێت، تکایە بە وردی بیخوێننەوە و پابەندی بن بەپێچەوانەوە بەهیچ شێوەیەک مامەڵەکەت بۆ ڕایی ناکرێت لە بەشی مۆڵەت:
۱: ناوی سیانی دروست
۲: ژمارەی تەلەفوونی ئەو کەسەی دەیەوێت کارەکەی بۆ ڕایی بکرێت لە بەشی مۆڵەت.
۳: وێنەی رووخساری ئەو کەسەی دەیەوێت کارەکەی بۆ ڕایی بکرێت لەبەشی مۆڵەت. ( ئاگاداربە: بەکارهێنانی ئیمۆجی یان وێنەگرتنەوە لەبەر شاشە ڕێگەپێدراو نییە، پێویستە رووخساری راستەوخۆی کەسەکە بێت)

ئەم تۆمارانەی داواکرا، لە کاتی چێککردنەوەی لە بەشی مۆڵەت لەڕێگەی QR Code Reader هەر یەکێک لەو زانیارییانە وەک خۆی نەبێت و ساختە کرابێت و لە سیستەمەکە بوونی نەبێت کەسەکە مامەڵەکەی بۆ ڕایی ناکرێت، ئەمەش لەپێناو کەمکردنەوەی قۆرخکاری و دەستەبەرکردنی یەکسانی بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانەی دەیانەوێت سەردانمان بکەن.

تێبینی: کۆدی نۆرەگرتن (شەفتی بەیانیان) لە یەکشەممە بۆ پێنجشەممە بەردەستە، وە شەفتی ئێواران تەنها بۆ رۆژانی (دووشەممە و سێشەممە) بەردەستە.

30/08/2026

خوێندی خولی نوێی وانەکانی تیۆری

08/08/2026

مۆڵەتی شۆفێری B

08/08/2026

السلامة

📌(هۆڕنی ئۆتۆمبێل) یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی ئاگادارکردنەوە لەکاتی لێخوڕیندا؛بێگومان بەکارهێنانی هۆڕن 📣 بەشێوەیەکی در...
08/08/2026

📌(هۆڕنی ئۆتۆمبێل) یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی ئاگادارکردنەوە لەکاتی لێخوڕیندا؛

بێگومان بەکارهێنانی هۆڕن 📣 بەشێوەیەکی دروست دەتوانێت ڕێگری لە زۆر کارەسات بکات، بەڵام بەکارهێنانی بە شێوەیەکی هەڵە دەبێتە هۆی بێزارکردنی خەڵک و دروستکردنی پشێوی.

ئەمەش کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگە دەربارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی هۆڕنی ئۆتۆمبێل؛

۱. کەی و چۆن هۆڕن بەکاربهێنیت؟ ⚠️
تەنها بۆ ئاگادارکردنەوەی مەترسی: هۆڕن بەکاربهێنە کاتێک ئۆتۆمبێلێک یاخود پیادەیەک دەستدەکات بە جوڵەیەک بەبێ ئەوەی ئاگاداری تۆ بێت و بزانیت ڕووداوێک ڕوودەدات.
کورت بێت، بەردەوام دەست بەسەر هۆڕندا مەگرە، لە جیاتی ئەوە، یەک یان دوو لێدانی کورت بەسە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی شۆفێر یاخود پیادەی بەرامبەر.

٢.لێنەدانی هۆڕن لە شوێنە هەستیارەکاندا: ⚠️
لە نزیک نەخۆشخانەکان، قوتابخانەکان، و گەڕەکە نیشتەجێبووەکاندا (بەتایبەت لە درەنگانی شەودا)، ناوچە شاخاوییەکان، تونێلەکان هۆڕن لێمەدە مەگەر بۆ مەترسییەکی زۆر کتوپڕ بێت.
بۆ توڕەیی بەکاری مەهێنە: لێدانی هۆڕن لە کاتی توڕەیی یان کاتێک کەسێک تەمبەڵی دەکات لە ڕووناکیی سەوزدا.

٣.جۆری هۆڕن: ⚠️
دەستکاری نەکردنی هۆرنی ستاندارد، هەوڵمەدە هۆڕنی زۆر بەرز (وەکو هۆڕنی شەمەندەفەر یان بارهەڵگری گەورە) لەسەر ئۆتۆمۆبیلی بچووک ببەستیت، چونکە هەم یاسایی نییە و دەبێتە هۆی بێزارکردن.

07/08/2026

٣ دۆعا لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دا

بەواژۆی  ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد لەڕێنوێنیەکەدا هاتوە جەخت دەکاتەوە لەخستنەڕو...
06/08/2026

بەواژۆی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد لەڕێنوێنیەکەدا هاتوە جەخت دەکاتەوە لەخستنەڕوی مۆڵەتی شوفێری پێویستە بەیەکێک لەم شێوازانە بێت، مۆڵەتی شوفێری بەشێوەی کارت بێت.

هەروەها مۆڵەتی شوفێری بەشێوازی دیجیتاڵی، کە لەسەر سەکۆی KRDpass لەسەر ئامێرە زیرەکەکانی پەیوەندیکردن بەردەستە.

لەڕێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆدا تەواو ڕونکراوەتەوە کە مۆڵەتی شوفێریی دیجیتاڵی هەمان هێزو بەهای یاسایی مۆڵەتی کارتەکەی هەیە و سەرجەم خەسڵەتە ئەلیکترۆنی و نیشانە تەکنیکییەکانی تێدایە.

مۆڵەتزانیاری دەربارەی بەکارهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نوێ لەدەرەوەی ووڵاتلە هەنگاوێکی نوێدا بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان، دوابەدوا...
03/08/2026

مۆڵەت

زانیاری دەربارەی بەکارهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نوێ لەدەرەوەی ووڵات

لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان، دوابەدوای دەرکردنی مۆڵەتی نوێی شۆفێری، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: هاووڵاتی لەکاتی گەشتکردندا ئارەزوومەندە لەوەی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنێت یاخوود نا، لەبەرئەوەی مۆڵەتی نوێی شۆفێری هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دروستکراوە و لە زۆربەی وڵاتانی دیکە پەسەندکراوە.

پوختەی ناوەڕۆکی روونکردنەوەکە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

۱_ ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری نوێی خۆجێین دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی ووڵات بکەن بەبێ ئەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەیان بگۆرن بۆ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی .

۲_ ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری نوێی خۆجێین بەڵام بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت ناکەن بۆ دەرەوەی ووڵات و ئەگەر بیانەوێت لەو ووڵاتەی گەشتیان بۆ کردووە ئۆتۆمبێل بە کرێ بگرن و شۆفێری بکەن ئەوا پێویستە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن .

ڕێنمایی زێڕین بۆ بەکارهێنانی تایەی فریاگوزاری (سپێر)بینراوەئۆتۆمبێلتەکنەلۆژیاسلایدەررێبەری ئۆتۆمبێلسەنتەری خزمەتگوزاریهە...
03/08/2026

ڕێنمایی زێڕین بۆ بەکارهێنانی تایەی فریاگوزاری (سپێر)

بینراوەئۆتۆمبێلتەکنەلۆژیاسلایدەررێبەری ئۆتۆمبێلسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵئاب 2, 2026
لە بەرواری ئاب. 02, 2026 لە 6:50 am

95
ئۆتۆمبێلە نوێیەکان بە زۆری تایەیەکی سپێری بچووککراوەیان لەگەڵدایە کە بە تایەی فریاگوزاری ناسراوە، زۆرێک لە شۆفێران وەک تایەیەکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، بەڵام پشتگوێخستنی تایبەتمەندییەکانی زیانی گەورە بە سستەمی هێز و سەلامەتیی ئۆتۆمبێل دەیگەیەنێت.

٧ ڕاستیی گرنگ دەربارەی تایەی سپێر

قەبارەی بچووکتر: تایبەت دیزاینکراوە تا لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەدا ڕووبەرێکی زۆر کەم داگیر بکات.

کێشی سووکتر: کێشی زۆر سووکترە لە تایەی ئاسایی تاوەکو گۆڕینی لە کاتی لەکارکەوتندا ئاسانتر بێت.

مەودای سنووردار: تەنها بۆ گەیاندنتە بە نزیکترین شوێنی چاککردنەوە، نابێت لە ١٢٥ کیلۆمەتر زیاتری پێ ببڕیت.

بەرزترین خێرایی: بەکارهێنانی خێرایی ئاسایی مەترسیدارە، بەرزترین خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ ئەم تایەیە تەنها ٨٠ کم/ (٥٠ میل).

کەمبوونەوەی کۆنترۆڵ: توانای ئیستۆپ گرتن و خۆگرتنەوە لە سووڕانەوەدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە و کار لە سیستەمی هەڵپەساردن (Suspension) دەکات.

زەختی باری بەرز (PSI): بە پێچەوانەی تایەی ئاسایی (کە ٣٢ PSIیە)، تایەی سپێری بچووک پێویستی بە زەختی ٤٥ تا ٦٠ PSI هەیە تا تووشی تەقینەوە نەبێت.

دیزاین و ڕەنگی جیاواز: زۆربەی کۆمپانیاکان بە ڕەنگی زەرد یان نیشانەی دیار دروستی دەکەن تا وەک ئاگادارییەک بێت بۆ شۆفێر کە لە کاتی زوودا تایە ئاساییەکە بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆی.

ئۆتۆمبێل تەکنەلۆژیا سلایدەر

Address

Https://maps. App. Goo. Gl/ac1HmTPT5tGtAJpP8?g_st=it
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 18:00
Tuesday 08:00 - 18:00
Wednesday 08:00 - 18:00
Thursday 08:00 - 18:00
Saturday 08:00 - 18:00
Sunday 08:00 - 18:00

Telephone

+9647719706971

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوسينگەی شۆفێری شارەزا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to نوسينگەی شۆفێری شارەزا:

Shortcuts

Share

Category